لە خولی پلە یەکی کوردستان ھەڵەبجە پێشەنگی قایمتر کرد
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی چوارەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای بلێ یانەی ھەلۆ توانی ئاستێکی بەرز لەبەرامبەر یانەی سەرچناری شاری سلێمانی پێشکەش بکات و یارییەکەی بە ئەنجامی(٧-٠)گۆڵ لێبردەوە و سێ خاڵی بەدەستھێنا، یانەی ھەڵەبجەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی خاکی شاری کەرکوکی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ھەڵەبجە بەریتمی یارییەکانی تر توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە یارییەکە و سێ خاڵی گرنگی خستە سەر کۆی خاڵەکانی بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ یارییەکەی بردە لە پێشەنگی یانەکانیش مایەوە گۆڵەکانی ھەڵەبجە(رێکەوت حەمید، ھەڤال ئەحمەد)تۆماریان کرد، لە شاری دھۆکیش یانەی گارە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سۆرانی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی گارە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە سووی خۆیان بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ بە کۆتایی ھێنا و سێ خاڵیان خستە سەر کۆی خاڵەکانیان، دەربەندیخانیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی سۆلاڤ بووە لەم یارییەشدا بە پێچەوانەی پێش بینیەکان یاریزانانی سۆلاڤ توانیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و سێ خاڵی گرنگ بکەنە دیاری ھاندەرانیان و بە تاکە گۆلێکی یاریزانان (ئەحمەدئیبراھیم) سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا، یانەی کۆیەش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی سەورە بووە لەم یارییەشدا یانەی کۆیە بە تاکە گۆڵی یاریزان(وڵات عەبدولرەحمان) یارییەکەی بردەوە یەکەم سێ خاڵی بەدەستھێنا، یانەی سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی ئاڵتون کۆپری بووە و لە یارییەکی ئاست بەرزدا توانی سێ خاڵی گرنگ دەستەبەر بکات و یارییەکەی بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ بردەوە، لە شاری ھەولێریش لە یارییەکی ئاست مامناوەندا ھەردوو یانەی ئاڵا و ئاشتی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بە خالێک یەکسان بوون، یانەی سێمێلیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شەھیدانی کردو لە یارییەکی بەھێزدا کوڕانی سێمێل توانیان یارییەکە بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ ببەنەوە و سێ خاڵیان دەسەتەبەر کرد، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە دوای تەواو بوونی یارییەکانی ئەم ھەفتەیە.
١-ھەڵەبجە١٠خاڵ
٢-سۆلاڤ ٨خاڵ
٣-سیروانی نوێ ٧خاڵ
