گۆڵکاری خولی کوردستان یانەی ھەندرێن بەھێز دەکەینەوە

گۆڵکاری خولی کوردستان یانەی ھەندرێن بەھێز دەکەینەوە
لەگەڵ ئەوەی ئاستی تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەندرێن وەکو پێیوست نییە لە یارییەکانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە کۆی ئەنجامدانی یارییەکانی شەش ھەفتەی ڕابردووش یانەی ھەندرێن تەنیا خاوەنی ٢خاڵە ئەوەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ئاستی تیپەکە زۆر دابەزیوە ، دەستەی کارگێری یانەکەش بۆ رزگار بوون لەم بارودۆخە پەنیان بردۆتە بەر ھێرشبەری پێشووی یانەکەیان و گۆلکاری خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە وەرزی ڕابردوو بۆ ئەوەی بەختی تیپەکەیان بکرێتەوە بگەرێنەوە نێو کەش و ھەوای بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە، لە ئێستاشدا ھیوا عومەری گۆڵکار خەریکی ئەنجامدانی یەکە مەشقییەکانە بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داھاتوو بە شێوەیەکی لە تیپەکە بەدیار بکەوێت لەبارەی ھاتنەوەی بۆ ریزی یانەی ھەندرێنیش ھیوا عومەر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم وەرزە ھەریەک لە یانەکانی پێشمەرگەی ھەولێرو زێرەڤانی و سلێمانیان پێان ووتم کەوا یارییان بۆ بکەم لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانم خزمەت بە یانەکانیان بکەم، بەڵام بەھۆی ئەو گرێبەستەی کە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی ھەندرێن ھەمبوو جارێکی تر لەسەر داوای دەستەی کارگێری یانەی ھەندرێن گەڕامەوە ریزی یانەکە بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داھاتوو خزمەت بەم یانەیە بکەم و بتوانم ئاستێکی بەرز لەگەڵیان تۆماربکەم و ئاستی یانەکەش ببەینە دۆخێکی تازە تر، گوتیشی: بڕی گرێبەستەکەم ٢٠ملیۆن دینارە بۆ ماوەی یەک وەزرە ، مینش لە خولی ئێرانی یاریم دەکرد لە ریزی یانەکانی مەھاباد و سەقز لە پلە یەکی ئێرانی ،بەڵام یانەکە داوایان لەمن کرد کە جارێکی تر بگەرێمەوە یانەی ھەندرێن ، بەھیوای ئەوەشم بتوانم ئاستی یانەی ھەندرێن بەرز بکەینەوە بتوانین ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکەین.
کارزان کانەبی
Top