لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان زێرەڤانی پێشەنگی یانەکانی گرتەوە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی حەفتەمی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە قۆناغی یەکەمی خولەکە چەند یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لە شاری ھەولێر یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی زێرەڤانی کرد لەم یارییەشدا سەرەرای ئەوەی یاریزانانی یانەی برایەتی بە پاڵپشتی یاریگاو ھاندەران توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە یارییەکە ، بەڵام نەیتوانی براوە بێت یارییەکەی بە تکە گۆلێک دۆڕان بە یانەی زێرەڤانی میوانی ، گۆڵەکەش یاریزان (ھونەر ئەحمەد)بەلێدانی سزا لە خولەکی ٢٩ی یارییەکە تۆماری کرد، ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە.
ھەولێر-دھۆک(١-٢)گۆڵ
پێشمەرگەی سلێمانی-زاخۆ(٠-١)گۆڵ
کەرکوک-شێروانە(٠-١)گۆڵ
ھەندرێن-ئارارات(٠-٠)گۆڵ
سلێمانی-پێشمەرگەی ھەولێر(١-٢)گۆڵ
١-زێرەڤانی ١٥خاڵ
٢-دھۆک ١٤خاڵ
٣-زاخۆ١٤خاڵ
٤-نەورۆز-١٣خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
