تیروپشكی جامی یەكێتی ئاسیا راكێشرا

تیروپشكی جامی یەكێتی ئاسیا راكێشرا
ئەمرۆ پێنجشەممە لە كوالامپۆر-ی پایتەختی مالیزیا تیروپشكی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی راكێشرا، كە تیاییدا یانەكان بەسەر هەردوو كۆمەڵەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا دابەش كران، كە تیاییدا یانەی هەولێر لە كۆمەڵەی سێیەم شانبەشانی یانەكانی (قادسیە یان عەرەبی (كوەێتی)، ئیستقلال تاجیكستان، یاری پاڵاوتن ژمارە َ1) ئەنجام تیروپشكی جامی یەكێتی ئاسیا بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم:
وەحدات یان زات راس (ئوردن)، نەهزە یان سویق (عوممان)، وەحدەی سوری، یاری پاڵاوتن ژمارە 4
كۆمەڵەی دووەم:
شورتە عێراق، جەزیرە ئوردن، وادی نیص فەلەستین، یاری پاڵاوتن ژمارە 3
كۆمەڵەی سێیەم:
قادسیە یان عەرەبی (كوەێت)، هەولێر، ئیستقلال تاجیكستان، یاری پاڵاوتن ژمارە 1
كۆمەڵەی چوارەم:
رفاع یان مەنامە (بەحرێن)، كوەێت (كوەێتی)، نەجمە لوبنان، یاری پاڵاوتن ژمارە 2
یاری پاڵاوتن ژمارە 1 بەمشێوەیە:
سەرەتا هەردوو یانەی (ئاهال توركمانستان - دوردوی قیرغستان) یاری دەكەن دواتر براوی ئەم یارییە لەگەڵ یانەی (فەنجا) شانشینی عومان یاری دەكات براوەی ئەم یارییە لە كۆمەڵەی هەولێر یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top