بەپەلە زانیاری تازە سەبارەت بە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق
لەسەر ئەم بابەتە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا شاندێك بەسەرۆكایەتی عەبدولخالق مەسعود بچێتە شاری دوحە بەمەبەستی دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەری یانەی قەتەر قەتەری رازی شنێشل بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بەشێوەی خواستن لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا 2015 پاشان بگرێتەوە سەر پۆستی خۆی لە یانەی قەتەر.
بە پێی زانیارییەكان شاندی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پێكهاتووە لە (عەبدولخالق مسعود سەرۆكی یەكێتیەكە و فالح موسی ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عێراق) و رۆژی پێنچ شەممە بەرەو شاری دوحە بەرێدەكەون و بەشێوەیەكی زارەكی رازی شنێشل رەزامەندی خۆی نیشانداوە لەسەر وەرگتنی پۆستەكە بەمەرجێك یانە قەتەرییەكە رازی بێت.
رێبین رەمزی
