لازارۆنی گەیشتە هەولێر

لازارۆنی گەیشتە هەولێر
ئەمرۆ سێشەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی راهێنەری بەرازیلی سبیستیاو لازارۆنی گەیشتە هەولێری پایتەخت بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی.
سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەبدولخالق مەسعود و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە پێشوازی راهێنەر دابوون.
لە لێدوانێكی دا راهێنەری بەرازیلی لازارۆنی تەئكیدی لەوە كردووە، كە نرخی گرێبەست هیچ گرنگیەكی لە لای ئەو نییە و گوتی: من دەزانی كاتی ئامادەكردنی هەڵبژاردەی عێراق و جامی نەتەوەكانی ئاسیا زۆر كەمە بۆیە پێویستم بە یارمەتی هەموو لایەك هەیە بۆ ئەوەی لە كارەكەم سەركەوتوو بم و هەوڵ دەدەم هەڵبژاردەی عێراق بە باشترین شێوە بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا ئامادە بكەم و ئەنجامێكی باش بە دەست بهێنین.
جێگەی باسە وا بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ راهێنەر لازارۆنی و یەكێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام بدەن بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست بەشێوەیەكی فەرمی.
رێبین رەمزی
Top