زێرەڤانی کاپتنی دڵکوردی ھێناوەتە ریزی یانەکەی
ھەر چەندە ئەم وەزرە یانەی زێرەڤانی بە ئامانجی بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان و پاراستنی نازناوی وەرزی ڕابردووی خولەکە گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا لە یانەکانی تر مۆرکردوە، یەکێک لەم یاریزانانەش پێشرەوە رەشیدی کاپتنی یانەی دڵکوردی وڵاتی سوێدە ئەم یاریزانانەش یەکێکە لە یاریزانە بەتواناکانی یانەی دڵکوردی وڵاتی سوێد کە خاوەن ئاستێکی بەرزی یاری کردنە لە نێو یاریگا ئەم وەرزەش پێشڕەو بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی کردوە و لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەرگری لە درێسی یانەکە و ئاواتی بەدەست ھێنانی ئەنجانی شایستەیە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، سەرچاوەیەکیش لە یانەی زێرەڤانی ئەوەی ئاشکرا کردوە و گوتی : گرێبەستی پێشرەو خالید تاکو کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو دەبێت و لە خولەکانی کوردستان شان بە شانی یاریزانانی تری یانەکە بۆ یانەی زێرەڤانی یاری دەکات ، بەڵام لە دوایی مانگی دووی داھاتوو پەیوەندی بە یانەی دڵکورد دەکاتەوە، لەبارەی گرێبەستەکەشی ناوبراو ئامادەنەبوو ھیچ بڕە گرێبەستێک دیاری بکات، لە یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ یانەی زێرەڤانی شێرەو توانی گۆلێک و سێ خاڵ بۆیانەی زێرەڤانی بەدەست بھێنیت.
