كوردێك چووە ریزی یانەی نەفتی ناوەڕاست

كوردێك چووە ریزی یانەی نەفتی ناوەڕاست
ئەمرۆ یەكشەممە بەفەرمی یاریزانی پێشووی یانەی سلێمانی هۆزان ئازاد پەیوەندی بە یانەی نەفت-ی ناوەراستی شاری نەجەف كرد بۆ ئەوەی لە خولی نایابی عێراق لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات.
یانەی نەفت-ی ناوەڕاست لە كۆمەڵەی یەكەمی خولەكە یاری دەكات و لە پلەی چوارەم دێت بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە 6 یاری لە وەرزی ئەمساڵدا سەركەوت بۆ خولی پلە نایابەكان.
لە بەرانبەردا یاریزان هۆزان ئازاد بۆ چەندین یانە یاری كردووە و لەم وەرزە یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی سلێمانی بوو لە هێڵی ناوەڕاست، بەڵام بەهۆی كشانەوەی یانەی سلێمانی لە خولی نایابی عێراق یاریزانی ناوبراو پەیوەندی بە یانەی نەفتی ناوەڕاست كرد.
رێبین رەمزی
Top