لە خولی پلە یەکی کوردستان ھەڵەبجە لەسەرکەوتنەکانی بەردەوامە

لە خولی پلە یەکی کوردستان ھەڵەبجە لەسەرکەوتنەکانی بەردەوامە
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری گرنگ بەرێوەچوون، لە پارێزگای ھەڵەبجە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاندەرانی وەرزشی یانەی ھەڵەبجە میوانداری یانەی گارەی شاری دھۆکی کرد لەم یارییەشدا یانەی ھەڵەبجە توانی یارییەکە بە گۆلێکی یاریزان(ئەرکان عەلی) بباتەوە و لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، لەسەر یاریگای دەربەندیخانیش لە یارییەکی بەھێزددا ھەردوو یانەی سەرچنار و دەربەندیخان ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو ھەردوو یانەش بەبێ گۆڵ و بە خالێک یەکسان بوون، لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای ھەولێریش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی کۆیە وھەلۆی دەڤەری بارزان ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو یانەبەبێ گۆل یەکسان بوون یاریزانانی ھەردوو لا نەیانتوانی گۆڵی یەکتری بھەژێنن ، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سیروانی نوێ و خاکی شاری کەرکوک بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە بە درێژایی یارییەکە لە ھەوڵی ھێرشبردن و سێ خاڵی یارییەکە بوون، بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینیەکان یانەی خاکی میوان توانی یارییەکە بە سوودی خۆی بە کۆتایی پێبھێنێت بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بباتەوە، ھەر لە شاری سلێمانیش یانەی ئاشتی میوانداری یانەی سۆرانی کردو لە یارییەکی ئاست مام ناوەندا کوڕانی ئاشتی توانیان بە یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، لە شاری ڕانیەش ھەردوو یانەی شەھیدان و سۆلاڤ بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا ھەردوو یانە بە گۆلێک یەکسان بوون، لە شاری کەرکوکیش یانەی سەورەی شارەکە میوانداری یانەی ئاڵای شاری ھەولێری کردو لە یارییەکی ئاست بەرزدا ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و خاڵکیان پێبرا، لە شارۆچکەی پردێش یانەی ئاڵتون کۆپری میوانداری یانەی سێمێلی شاری دھۆکی کردو لە یارییەکی بەھێزدا ئاڵتون کۆپری خاوەن یاریگا توانی یارییەکە بە سوودی خۆی بە کۆتایی پێبھێنێت بە ئەنجامی(٢-١) گۆڵ بباتەوە، ریزبەندی یانەکانیش بەمشێوەی خوارەوە یە.
١-ھەڵەبجە ٦خاڵ
٢-ئاشتی ٤خاڵ
٣-سۆلاڤ ٤خاڵ
٤-خاک ٤خاڵ
Top