پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی پیشەگەر مۆركرد

پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی پیشەگەر مۆركرد
دەستەی كارگێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە رەزامەندی دەستەی راهێنەرانی یانەكە، بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری میسری ئەحمەد حوسنی بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد بۆ ئەوەی لە خولی نایابی كوردستان لە ریزی یانەكە یاری بكات.
ئەحمەد حوسنی پیشتر لە چەند یانەیەكی میسری یاریكردووە و هەروەها لە یانەی بقعەی ئوردنی یاری كردووە دواتر بۆ ماوەی یەك وەرز لە ریزی یانەی كەركووك لە خولی نایابی عێراق یاری كردووە و گۆڵكاری بەتوانایە.
رێبین رەمزی
Top