كەمێك پێش ئێستا لە شاری بەغداد كۆبوونەوەی نایاسایی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە هۆتێلی بەغداد ئەنجام درا بۆ باسكردنی هۆكاری دەرچوونی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی كەنداو و ئەنجامە خراپەكانی و دیاریكردنی چارەنووسی دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەكە، لەم كۆبوونەوەیە بەفەرمی بڕیاردرا، كە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق حەكیم شاكر لە پۆستەكەی لابدرێت و راهێنەرێكی پیشەگەری بیانی دەستنیشانبكرێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو.
جێگەی باسە وا بڕیارە لە مانگی یەك پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئاسیا لە ئوسترالیا ئەنجامبدرێت و هەڵبژاردەی عێراق، یەكێكە لە هەڵبژاردە بەشداربووەكان.
رێبین رەمزی