لە خولی نایابی عێراق... هەولیر یەكسانبوو و دهۆكیش بردیەوە

لە خولی نایابی عێراق... هەولیر یەكسانبوو و دهۆكیش بردیەوە
لە چوارچێوەی یارییەكانی دواخراوی خولی نایابی عێراق رۆژی شەممە لە شاری بەغداد دوو یاری بەرێوەچوو، لە یاری یەكەم یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی مەسافی یارییەكشە بە یەكسانبوونی هەردوو یانە تەواو بوو بە ئەنجامی (1-1)، گۆڵی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزان حاتم زێدان تۆمار كرا و گۆڵی یانەی مەسافی لە رێگەی یاریزان رەحیم ئۆلابی تۆماركرا.
بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ 7 خاڵ بەرزكردووە و لە سێ یاری و چوار یاری دواخراوی هەیە.
لە یارییەكی تردا لە كۆمەڵەی دووەم یانەی دهۆك لە نێو یاریگەی نەفت توانی سێ خاڵ بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ لە یانەی نەفتی بردووەن گۆڵەكان دهۆك لە رێگەی یاریزانان عەلی سەعد و ئیبینگا تۆمار كرا، بەم ئەنجامە یانەی دهۆك لە پێشەنگی كۆمەڵەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە 6 یاری.
رێبین رەمزی
Top