یانەی زاخۆ دەستبەرداری شەش یاریزان دەبێت

یانەی زاخۆ دەستبەرداری شەش یاریزان دەبێت
دوای ئەوەی دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بەهۆی خراپی ئەنجامی تیپی تۆپی پێی یانەكە بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق بڕیاری لادانی دەستەی راهێنەرانی پێشووی یانەكە بوون، و بەفەرمی راهێنەر عەلی هادی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی وەرگرت هەر لەگەڵ گەیشتنی بۆ زاخۆ راهێنەر بەفەرمی بڕیاری دەستبەرداربوونی شەش یاریزانی یانەكە بوو، ئەویش هەریەكە لە (خالید موشیر، عەلا شبلی پیشەگەری سوری، عەلی مەنسور، حەیدەر عیسی، ئەحمەد حوسێن، حاتم عەلی) بە پێی وتەی راهێنەر بەهۆی ئاستیان لە تیپەكە دوورخراینەوە، بەڵام دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ هۆكاری دوورخستنەوەی ئەم یاریزانانە بۆ خراپی باروودۆخی دارایی یانەكە دەكەن و تا ئێستا بەفەرمی هۆكاری دوورخستنەوەی ئەم یاریزانانە رووننەكرایتەوە.
رێبین رەمزی
Top