بڕیار و راسپاردەكانی ئەم هەفتەیەی یەكێتیی تۆپی پێ
1- داوا لە دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر دەكەین، یارییە گرینگەكانی تیپی نایاب بگوازنەوە یاریگەی یەكەمی یانەكە، بەهۆی ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری جەماوەر، كە پێویستە رێزیان لێبگیرێت و شوێنێكی شیاویان هەبێت.
2- خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 26-11-2014 دەستپێدەكات و یارییەكان كاتژمێر 2:30 خولەك دەستپێدەكات و یارییەكانی گەڕی یەكەم بەڕێوەدەچێت.
3- لە یاریی نێوان هەردوو یانەی هندرێن و سلێمانی لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی كوردستان، بەهۆی وتنی قسەی ناشیرین بە ناوبژیوانی یارییەكە لە لایەن یاریزانی یانەی هندرێن (رێبوار نەجمەدین – ژمارە 11)، بڕیارماندا:
أ- راگرتنی بۆ دوو یاری داهاتوو لەگەڵ مانەوەی كارتە سوورەكەی، كە دەكاتە سێ یاری.
ب- غەرامەكردنی بە بڕی 150 هەزار دینار.
ت- بانگهێتشكردنی بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە رۆژی شەممە رێكەوتی 29-11-2014 كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە بارەگەی یەكێتیی تۆپی پێ.
رێبین رەمزی
