بەهۆی ڤیزا تیپی پایسكلسواری هەولێر نەچووە میسر
هەرچەندە تیپەكە بۆ ماوەی 15 رۆژ ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر ئەنجام دا بە سەرپەرشتی هەردوو راهێنەری بەتوانا عەبدولقادر نورەدین و موسی موحسین و گشت یاریزانەكان لە ئامادە باشیدابوون، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمی قونسلخانەی میسری لە شاری هەولێر و پێنەدانی زانیاری سەبارەت بە گۆرانكاری سیستەمی وەرگرتنی ڤیزا بووە هۆكاری پێنەدانی ڤیزا بە شاندی یانەی هەولێر هەرچەندە لەم ماوەیەدا حكوومەتی میسر بەفەرمی قونسولی گشتی میسری گۆری ئەمەش یەكێك بوو لە هۆكارەكان، لەمباریەوە یەكێتی پایسكلسواری میسری دڵتەنگی خۆی نیشاندا لە بەرانبەر پێنەدانی ڤیزا.
جێگەی باسە لەم پاڵەوانێتیە هەردوو یانەی هەولێر و سەناعە نوێنەرایەتی عێراقیان دەكرد و یانەی سەناعە بەرەو میسر بەرێكەوت و لەم پاڵەوانێتیە 9 یانە بەشداری تیاییدا كردووە.
رێبین رەمزی
