یاری نەجەف و سلێمانی بۆ 20ی مانگ دواخرا
جێگری سەرۆكی یانەی سلێمانی وتیشی هەرچەند یەكێتی تۆپی پێی عێراق رەتیكردەوە ئەو یاریە دوابخات كە بڕیارە بۆ رۆژی هەینی لەنێوان نەجەف و سلێمانی بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەمرۆ پێیان راگەیاندین بەداواكەی یانەی سلێمانی رازی بوون و ئەو یاریەیان بۆ رۆژی 20ی ئەم مانگە دواخستوە.
هەردە رەوف بارام ئاشكراشیكرد گەر بێتو تارۆژی 20ی مانگ یەكێتی تۆپی پێی عێراق دواین وەڵاممان نەداتەوە ئەوا بەشێوەیەكی رەسمی و یەكجاری لەخولی نایابی عێراق پاشەكشێ دەكەین. داوای یانەی سلێمانی لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەچەند خاڵێكدا خۆی دەبینێتەوە گرنگترینیان گەڕانەوەی ئەو 3 خاڵەیە كەلەیانەی سلێمانی داشكێنراو درایە یانەی نەوت.
