رۆژنامەی دەیلی ستار لە زاری خوان ماتای ئیسپانی هۆكار و ناوەرۆكی گواستنەوەی گوڵپارێزی یانەی بەرشلۆنە ڤیكتۆر ڤالدیز بۆ یانەی شەیتانە سوورەكان بڵاوكردۆتەوە. بەپێی قسەی رۆژنامەكە دوای ئەوەی ڤالدێز لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی كردووە بە واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد، ئەوا ماتا ئاشكرایكردووە لویس ڤان گال راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد سەرسام بووە بە ئاستی ڤالدێز لەو كاتەی رێگەی داوە بەشداری چەند یەكەیەكی مەشق بكات لەگەڵ ئەو تیپە. هەروەها ماتا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لەو كاتەی تیپی شەیتانە سووورەكان رێگەی بە گۆڵپارێزی دووەمی تیپەكەی ئەندریاس لیندگارد داوە بڕۆات لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو ئەوا ڤالدێز تاكە بژاردە بووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم تیپە یاری بكات.