ماركۆ ریۆسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بروسیا دۆرتمۆند گرنگی بە بۆندی یانەی ئەرسناڵ نادات....لەمبارەیەوە رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردۆتەوە كە یاریزانی ئەڵمانی و یانەی برۆسیا دۆرتمۆند گرنگی بەو بۆندەی یانەی ئەرسناڵ نادات كە پێشكەشیكردوە بەمەبەستی گواستنەوەی لەوەرزی گواستنەوەی زستانە....هەروەها رۆژنامەكە روونیكردۆتەوە كە یاریزانی ناوبراو ئەو بۆندەی رەتكردۆتەوە، چونكە نایەوێت پەیوەندی بەو تیپە بكات كە لەتوانای نەبێت پاڵەوانیەتیەكان بەدەست بهێنێت....شایەنی وتنە ماركۆ ریۆس جێی گرنگی یانەكانی ریال مەدرید و بەرشلۆنە و هەردوو مانچستەر یونایتدو مانچستەر ستیە بۆگواستنەوەی لەوەرزی زستانەدا.