عێراق بەردەوامە لە دروستكردنی كێشە لە جامی كەنداو

عێراق بەردەوامە لە دروستكردنی كێشە لە جامی كەنداو
دوای گەیشتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ وڵاتی سعودیە روژ بە رۆژ كێشەكان بەرۆكی ئەم هەڵبژاردەیە بەر نادات دوای كێشەی جێهێشتنی هۆتێلی تایبەت بە هەڵبژاردەی عێراق و چوونیان بۆ مۆتیل، دوێنی شەو كێشەیەكی گەورەتر روویدا، كاتێك لە نێو هۆتێلی هەڵبژاردەكان و لە بە ئامادەبوونی گشت سەرۆك شاندەكانی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی دووەم شەرێكی گەورە لە نێوان سەرۆك شاندی هەڵبژاردەی عێراق و جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق شرار حەیدەر و وەلید تەبرە رێكخەری راگەیاندنی هەڵبژاردەكە روویدا، كە چەندین قسەی ناشیرین گۆریەوە، ئەمرۆ پێنجشەممە بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی وەلید تەبرەی لە شاندی هەڵبژاردەكە دا و نووسراوێكی فەرمیان ئاراستەی لێژنەی رێكخەری پاڵەوانێتیەكە كرد، كە وەلید تەبرە ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لەگەڵ هەڵبژاردەكە نییە و پەیوەندی بە شاندەی عێراق نییە.
جێگەی باسە وا بڕیارە رۆژی هەینی كاتژمێر 8:15 خولەك هەڵبژاردەی عێراق و كوەێت رووبەرووی یەكتر ببنەوە.
رێبین رەمزی
Top