زێدان بە یاریزانێكی كورد سەرسامە
لەم یانەیە یاریزانی كورد زانا عەلی لە تیپی یەكەمی یانەی رین یاری دەكات و بەشداری چەندین یاری كردووە لە خولی نایابی فەرەنسا و ناوبراو چاوی بە یاریزان زینەدین زێدان كەوت وێنەیەكی یادگاری لەگەڵ گرت، بەڵام ئەوەی بووە جێگەی سەرسامی زینەدین زێدان زۆر سەرسام بوو بە ئاستی یاریزان ئەحمەد عەلی برای یاریزان زانا، كە ناوبراو لە تیپی لاوانی یانەی رین یاری دەكات و تەئكیدی كردووە، كە ئەم یاریزانە ئاستی بەرزە و دوارۆژێكی پرشنگدار چاوەڕوانی دەكات، چونكە خاوەنی ئەزموونێكی گەورەیە.
جێگەی باسە زاناو و ئەحمەد خەڵكی شاری دهۆك-ن و لە ساڵانێكی زۆرە لە فەرەنسا ژیان بەسەر دەبن، چەندین رۆژنامەی عێراقی پاڵپەستۆیەكی زۆریان خستە سەر دەستە راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بە مەبەستی بانگهێشتكردنی زانا بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق، بەڵام ئەم یاریزانە بانگهێشت نەكرا.
رێبین رەمزی
