خولی یانەكانی هەولێر بۆ تۆپی دەست دەستی پێكرد
پاڵەوانێتیەكە بەبەشداریكردنی هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر، دارەتوو، مەخمور، ئەكاد) دەستی پێكرد.
لە رۆژی یەكەمی پاڵەوانێتیەكەدا دوو یاری بەرێوەچوو، لە یاری یەكەم هەردوو یانەی دارەتوو و مەخمور رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا یانەی دارەتوو توانی یارییەكە بە ئەنجامی (21-16) گۆڵ یارییەكەی بردووە و توانی یەكەم سەركەوتن تۆمار بكات.
لە دووەم یاری پاڵەوانێتیەكەدا هەردوو یانەی هەولێر و ئەكاد رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا یانەی هەولێر توانی بە ئەنجامێكی گەورە سەركەوتن تۆمار بكات و یارییەكە بە ئەنجامی (36-21) گۆلچ بباتەوە.
لەم یارییە یانەی هەولێر ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بووە جێگەی ستایشی ئامادەبووان.
لە جەولەی یەكەم یانەی پێشمەرگەی هەولێر چاوەڕوان بوو، وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە دوو یاری ئەنجام دەدرێت و یانەی هەولێر لە چاوەڕوان دەبێت.
رێبین رەمزی
