له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی باسی له‌بارودۆخی ئێستای وه‌رزشی هه‌رێم و چالاكیه‌كان كرد
له‌ده‌ستپێك ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی خۆشحالی خۆیی ده‌ربری به‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ل راگه‌یاندنه‌كان هیوای خواست كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت تا بۆ هه‌موو لایه‌ك رونبێت كاره‌كانی ئۆلۆمپی چۆن به‌رێوه‌ده‌چن و ئێمه چی ئه‌كه‌ین و ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ راگه‌یاندنه‌كان هه‌موو كاتێك له‌هه‌ر پرسێك كه‌بیانه‌وێت به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و وه‌لام وه‌رگرن ئه‌وا نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئۆلۆمپی كه‌به‌رپرسه له‌چالاكی یه‌كێتیه ناوه‌ندیه وه‌رزشیه‌كان ده‌رگای واڵایه هه‌موو كات .
دواتر د. ئالان قادر رونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویستی دا سه‌باره‌ت به‌به‌رێوه‌چوونی چالاكی وه‌رزشی له‌كوردستان كه رایگه‌یاند به‌ته‌نیا ئۆلۆمپی به‌رپرسی یه‌كه‌م نیه له‌به‌رێوه‌چوونی چالاكیه‌كانی وه‌رزش له هه‌رێمه‌كه‌ماندا ئێمه شه‌ش ده‌زگامان هه‌یه له‌كوردستان كه‌چالاكی وه‌رزشی به‌رێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانیه له‌و فره ده‌زگایانه كه‌كاتێك گرفتێك رووئه‌دات له‌وه‌رزشی كوردستان ره‌خنه‌كان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیه بۆیه هیواداربووین به‌ته‌نیا ئۆلۆمپی بریارده‌ری وه‌رزشی كوردستان بوایه تا هه‌ر گرفتێكیش هه‌بوایه ئه‌وا ئێمه زیاتر رونكردنه‌وه‌مان بدابا چونكه وه‌ك باسمان كرد به‌ته‌نها ئۆلۆمپی نیه بریار له‌سه‌ر چالاكی وه‌رزشی كوردستان ده‌دات به‌لكو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش هه‌یه ، له‌وه‌زاره‌ته‌كان به‌شی وه‌رزش هه‌یه ، له‌پارێزگاكان به‌شی وه‌رزش هه‌یه هتد … هیوا خوازبووین له‌هه‌رێم به‌ته‌نیا ئۆلۆمپی بریاری له‌سه‌ر چالاكیه‌كان بدابا.
پاشتر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی باس له‌سالی 2013ی كرد له‌به‌رێوه‌چونی چالاكیه‌كان كه‌به‌چالاكترین سالی ئۆلۆمپی دانا له‌رووی به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێتیه‌كانی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان كه‌زیاد له 200 چالاكی هه‌بوو له‌م ساله‌دا ئێمه له‌م ساله‌دا گرفتمان نه‌بووه ، بۆ سالی 2014 داوامان كرد له‌یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان پرۆگرامیان پێشكه‌ش به‌ئۆلۆمپی بكه‌ن تا بریاری له‌سه‌ر بدرێت ئه‌مان وه‌لامیان داینه‌وه هه‌ر 30 یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كه‌ی كوردستان به‌رنامه‌ی كاریان بۆ ئۆلۆمپی نارد به‌لام له‌م ساله‌دا ئه‌وه‌ی بووه گرفت بۆ مان ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان هات ئه‌میش كێشه‌ی دارایی بوو كه‌به‌غدا بوودجه‌ی هه‌رێمی نه‌نارد ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌كاتی خۆیی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی له‌كاتی خۆیی نه‌نێرێت و ئۆلۆمپیش میزانیه‌كه‌ی كه‌م كرایه‌وه له 300 ملیۆن بۆ 150 ملیۆن و له‌كاتی خۆشی پاره‌كه نه‌ده‌هات تائێستا ئێمه بودجه‌ی مانگی 8 مان وه‌رنه‌گرتووه بۆیه ئێمه به‌بریاری 12 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راپه‌راندنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان چالاكی یه‌كێتیه ناوه‌ندیه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان‌مان راگرت به‌هۆی نه‌توانیمان له‌به‌رێوه‌بردنی چالاكیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ئه‌م بره پاره‌یه‌ی بۆ ئۆلۆمپیش دێت ده‌درێته نوێنه‌رایه‌تی شاره‌كان ، كارمه‌ندانی ئۆلۆمپی ، مووچه‌ی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی پێده‌درێت یه‌كێتی وه‌رزشی هه‌یه چوار ئه‌ندامی هه‌یه تا حه‌وت ئه‌ندام، ئێمه‌ش به‌ته‌نیا هۆكار نین له‌به‌رێوه‌نه‌چوونی چالاكیه‌كان به‌لكو قه‌یرانی دارایی یانه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه زۆرێك له‌یانه‌كان نوسراویان كردووه بۆیه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان كه‌ئاماده‌نین به‌شداری پاله‌وانێتیه‌كان بكه‌ن چونكه به‌هۆی نه‌هاتنی بودجە و نه‌دانی پاره به‌یاریزان و راهێنه‌ر و گرێبه‌ستیان ئه‌مانه گرفتی یانه‌كانن بۆیه‌ش ناكرێت ئۆلۆمپی بریار له‌سه‌ر چالاكیه‌كی یه‌كێتیه‌كی وه‌رزشی بدات ئه‌گه‌ر چوار یانه به‌شداری خوله‌كه بێت وه‌یان كه‌متر له‌چوار یانه ئێستاش ئۆلۆمپی بریاری داوه تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی هه‌رێم و دارایی ئۆلۆمپی چاره‌سه‌ر ده‌بێـت چالاكیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كان بروات، كه لقی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كێـتیه ناوه‌ندیه وه‌رزشیه‌كان به‌رێوه‌ی ببه‌ن .
پاشتر د. ئالان قادر خالێكی تری رونكرده‌وه كه وه‌ك لێژنه‌ی ئۆلۆمپی ده‌مانه‌وێت ئه‌و پاله‌وانێـتیانه‌ی له‌كوردستان سازده‌كرێت ته‌نیا به‌ناو نه‌بێت به‌لكو هه‌موو یانه‌كانی كوردستان به‌شداریه‌كی كارا بكات و بۆ باش كردنی ئاستی یانه‌كان و یاریزانان بێت نه‌ك ته‌نیا به‌شداریه‌كی ناو بێت .
دواتر له‌باره‌ی جیاوازی له‌پێدانی بودجه‌ی به‌یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان ئه‌مینداری گشتی رایگه‌یاند ئێمه هیچ جیاوازیه‌كمان نه‌كردووه له‌پێدانی بودجه به‌یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان له‌لیژنه‌ی ئۆلۆمپی ئه‌م جیاوازیه نیه .
دواتر له‌پرسیارێكی تری رۆژنامه‌نووسان باس له‌لاوازی نووسینگه‌ی ئافره‌تانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كرا كه‌نووسینگه‌یه‌كی چالاك نیه وه‌لامی ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی ئه‌م نووسینگه چالاكی خۆی هه‌بووه له‌شاره‌كان به‌پێی پرۆگرامیان به‌لام ئێمه بریار ده‌ده‌ین ئه‌م نووسینگه‌یه چالاكتر بێت له‌كاره‌كانیان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان .
له‌كۆتادا ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌چه‌ندان وه‌لامی تر كۆنگره‌رۆژنامه‌وانیه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو و وه‌لامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی رۆژنامەنووسانی دایەوە.
رێبین رەمزی
