خولی فوتساڵی پاوەر پڵەس دەستی پێكرد ‌

خولی فوتساڵی پاوەر پڵەس دەستی پێكرد ‌
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە وەرزشی تیپە میللیەكان و هەروەها زیاتر ناساندنی بەرهەمەكانی كۆمپانیای مێلاس, ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 5-11-2014 خولێكی تۆپی پێی بچوكراوە بۆ 67 تیپی میللی بەناوی (پاوەر پلەس) لە شاری هەولێر دەستی پێكرد.
مەراسیمی كردنەوەی خولەكە لەیاریگای زانكۆی شاری هەولێر بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و تیپە بەشداربوەكان دەستی پێكرد.
پێش دەستپێكردنی خولەكە جلوبەرگی وەرزشی بە لۆگۆی پاوەر پلەس بەسەر تیپە بەشداربوەكان دابەش كرا, دواتر نوێنەری كۆمپانیای پاوەر پلەس وتەیەكی كورتی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند" ئێمە وەك بریكاری كۆمپانیای پاوەر پلەس بۆ خواردنەوە گازییەكان لەهەرێمی كوردستان خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین بە كردنەوەی خولی تۆپی پێی بچوكراوە بۆ بەشێك لە تیپە میللیەكانی شاری هەولێر, مەبەستیشمان لە كردنەوەی ئەو خولە بۆ زیاتر بایەخ دانە بە وەرزشی تیپە میلییەكان, هەروەها بۆ زیاتر ناساندن و ئاشنا كردنی بەرهەمی پاوەر پلەسە لەنێو چینی وەرزشكاران, دەمانەوێت دەستپێشخەر بین بۆ هاتنە پێشەوەی كەرتی تایبەت و كۆمپانیا بەرهەمهێنەكان بۆ نێو دونیای وەرزش و لەمەودوا چالاكییە وەرزشیەكان لەرێگای سپۆنسەرەوە بەرێوە بچێت.
پاوەر پلەس ... لەكۆمپانیای میلاسی ئیماراتی بەرهەمدەهێندرێت... خواردنەوەیەكی گازی چێژدارە, بۆ وەرزشكاران سودبەخشە چونكە هێزو توانا و ووزەی زۆری تێدایە, دوای خواردنەوە هیچ كاریگەری خراپ لەسەر یاریزان دروست ناكات, بەپێچەوانەوە پاوەر پلەس لەكاتی یاریكردندا هێز و متمانەی زیاتر بەیاریزان دەبەخشێت, ئەوەی لەهەموی گرنگتر ئەوەیە لە ڕووی ئاینی ئیسلامەوە حەلاڵە.
پاوەر پڵەس ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی بەكاردەهێندرێت و ناوبانگی باشی پەیدا كردووە بەتایبەتی لەنێو چینی وەرزشكاران, خەڵك گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە واز لە خواردنەوە كلاسیكیەكان بێنێت و پەنا بۆ خواردنەوە تازەكان ببات.
هەروەها ئێمە وەك بریكاری پاوەر پڵەس مژدە دەدەینە خەڵكی هەرێمی كوردستان و وەرزشكاران لە ئایندەیەكی نزیكدا خواردنەوەیەكی تر كە بەرهەمی كۆمپانیای مێلاسە بەناوی ( ستایل سی) دەكەوێتە بازاڕەوە, كە یەكێك دەبێت لە بەتامترین و بەهێزترین خواردنەوە, كە وێنەی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی مارادۆنای لەسەرە".
ئینجا بەیاری نێوان هەردوو تیپی هەستیار و خاك خولەكە دەستی پێكرد, تیپی هەستیار توانی بەئەنجامی گۆلێكی بێ وەڵام بردنەوە تۆمار بكات.
یاریەكان بە سیستەمی دەرچون بەیەك دۆڕاندن بەڕێوە دەچێت و ڕۆژانە دوو یاری لەسەر یاریگای زانكۆ ئەنجام دەدرێت.
سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندنی خولی پاوەر پلەس
Top