یاریزانی هێلی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تۆنی كرۆس چووە پاڵ عاشقانی خولی پیشەگەرانی تۆپی باسكەی ئەمریكی ناسراو بە NBA و هیوای سەركەوتنیشی بۆ تیپی دالاس ماڤرێكس خواست..ئەمەو لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، تۆنی كرۆس نووسیویەتی: ئێستا كاتی دەستپێكی وەرزی تازەی خولی باسكەی پیشەگەرانە لە ئەمریكا، بۆیە هیوای سەركەوتن بۆ یانەی ماڤرێكس دەخوازم و هیوادارم ئەو یانەیە ببێتە پاڵەوانی خولی ئەمریكی بۆ وەرزی ئەمساڵ، بەتایبەت كە دەبینم هاوڕێم دیرك نوڤیتسكی لە ریزی ئەو یانەیە یاری دەكات.