لۆكاس پۆدۆلسكی بەشداری فیلمێكی سینەمایی دەكات
لۆكاس بۆدۆلسكی لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی مترۆی بەریتانی روونیكردۆتەوە بەشداری فلیمێكی كۆمیدی بەنێوی ماخۆمان دەكات كە بڕیارە لە شاری كۆلن (ئەو شارەی تیایدا ژیاوەو سەرەتای دەركەوتنیشی لە ریزی یانەی ئەو شارە بووە، بەر لەوەی بچێتە بایرن میونشن و لەئێستاشدا لە یانەی ئارسناڵ یاری دەكات) كارەكانی ئەنجام بدرێت. هەروەها یاریزانی ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بەم تاقیكردنەوە دەڕبری و دووپاتی كردەوە ئارەزوو دەكات كاردانەوەی جەماوەر ببینێ لەوكاتەی سەیری فلیمەكە دەكەن، چونكە ئەم تاقیكردنەوە گۆڕانێكی گەورەو نوێ لە ژیانی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە دروست دەكات.
