رائول گۆنزالیس لە رێگەی یانەی كۆزمۆس دەگەڕێتەوە یاریكردن
سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی كۆزمۆس رایگەیاند یاریزان رائول لەم هەفتەیەدا بۆند لەگەڵ یانەكەی مۆر دەكات و، لەساڵی داهاتوو سەرپەرشتی ئەكادیمییەی تازەپێگەیشتووان دەكات كەوا بڕیارە یانەكە بیكاتەوە. رائول تەمەنی 37 ساڵە و لە خولی پلە دووی ئەمریكا لەگەڵ یانەی كۆزمۆس یاری دەكات، خولەكەش لەبەهاری 2015 یارییەكانی دەست پێدەكات .
رائول گۆنزالیس لەگەڵ یانەكانی ریال مەدریدی ئیسپانی و شالكەی ئەڵمانی و سەدی قەتەری یاری كردووە، هاندەرانی یانەی ریال مەدرید بە ئەفسانەی یانەی شاهانە دایدەنێن. رائول تا ساڵی 2010 لەگەڵ یانەی ریال مەدرید یاری كردووە و گۆڵكاری مێژوویی ئەم یانەیە بە تۆماركردنی 323 گۆڵ ، لەگەڵ یانەی شاهانە 6 نازناوی خولی ئیسپانیا و 3 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و یەك نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و دوو نازناوی جامی ئینتەركۆنتیناكتال بۆ یانەكانی جیهان بەدەست هێناوە. لەگەڵ یانەی شالكە یەك نازناوی جامی ئەڵمانیا و یەك نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەست هێناوە، لەگەڵ یانەی سەد یەك نازناوی خولی قەتەر و یەك نازناوی جامی میری قەتەری بەدەست هێناوە .
لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا 102 یاری نێودەولەتی ئەنجام داوە و 44 گۆڵی تۆمار كردووە كە دووەم گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەی لارۆخایە .
