یاریزان و كاپتنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی تیاگۆ سیلڤا رایگەیاند خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی بۆ یاریكردن دوای ماوەیەك دابڕان بەهۆی پێكانەوە، رۆژ لەدوای رۆژ هەست بە باشتربوون دەكات. تیاگۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتالی گوتی: دووركەوتنەوەم لە یاریگەكان هەڵەی راهێنەری یانەكەمان نەبوو، چونكە من پێم راگەیاند كە ئامادەم بۆ یاریكرد ، بەڵام من هەڵە بووم و بڕیارەكەم دروست نەبوو لەدیاریكردنی كاتی گەڕانەوەم بۆ یاریكردن . دەربارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان تیاگۆ سیلڤا گوتی: داهاتووی من لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان پەیوەست نییە بە بڕیاری یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیج، من خۆم بیر دەكەمەوە و بڕیار دەدەم، دەمەوێ لێرە بەردەوام بم و هیوادارم نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ئەم یانەیە ببەمەوە.
شایانی باسە یاریزان تیاگۆ سیلڤا لە هاوینی ساڵی 2012 لە یانەی میلانی ئیتاڵی هاتە ریزی یانەی پاریس سان جێرمان .