كوڕە كوردێك پلەی شەشەمی پاڵەوانێتیی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا

كوڕە كوردێك پلەی شەشەمی پاڵەوانێتیی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا
سەفین رەسول یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی ناحیەی پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر لە شاری لوبیك لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشداری لە پاڵەوانێتیی لوبیكی بەناوبانگی ئەوروپا كرد. لەو پاڵەوانێتییەدا زیاتر لە سێ هەزار وەرزشوانی وڵاتانی جیهانی لە هەردوو رەگەز بەشدارییان لە ماڕاسۆنەكە كرد و كێبڕكێیەكی بەهێزیان نمایش كرد. سەفین رەسول یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی ناحیەی پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر، تاكە كورد بوو بەشداری لە پێشڕكییەكانی 10كم راكردن لەو پاڵەوانێتییەدا كرد. لەبارەی بەشداریكردنەكەشی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: «ئەم پاڵەوانێتییە یەكێكە لە پاڵەوانێتییەكانی بەناوبانگی ماراسۆن لە وڵاتی ئەڵمانیا و ئەوروپا و ساڵانە یاریزانان لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بە هەردوو رەگەزە بەشداری تیا دەكەن، منیش وەكو كوڕە كوردێك بۆ بەرزكردنەوەی ناوی خۆم و هەرێمی كوردستان بە ئاڵای كوردستانەوە لە شاری لوبیك بەشداریی ماراسۆنەكەم كردو توانیم لە كۆی 3هەزار وەرزشكاری بەشداربوو، پلەی شەشەم بەدەست بهێنیم، ئەوەش بۆ من دەستكەوتێكی گرنگ بوو، ماوەی پاڵەوانێتییەكەش 10كم بوو، یاریزانان لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانی بەشدارییان تیا كردبوو، من بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك هاوكاریم بكات، بەشداری ئەو پاڵەوانێتییەم كرد.
Top