تاقیكردنەوەی تێوەری و جەستەیی بۆ ناوبژیوانان ئەنجامدرا
لەم تاقیكردنەوە بە روونی دەركەوت، كە ناوبژیوانان بە شێوەیەكی یباش خۆیان بۆ یارییەكانی خولی كوردستان ئامادە كردووە و توانیان لە گشت تاقیكردنەوەكانی تێوەری و جەستەیی سەركەوتوو بن.
جێگەی باسە ئەم جۆرە تاقێكردنەوانە ساڵانە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ ناوبژیوانان ئەنجامی دەدات بەمەبەستی دڵنیابوون لە ئامادەیی ناوبژیوانان لە بەرێوەبەردنی یارییەكانی خولەكانی كوردستان.
