وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق سه‌ردانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانی كرد
وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و شاندی یاوه‌ری كرد هیوای خواست كه‌ئه‌م سه‌ردانه به‌رده‌وامی هه‌بێت و هاتنیان بۆ كوردستان ئێمه‌ی خۆشحال كرد و هیواخوازین كارنامه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی له‌كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی عێراق خزمه‌تێكی باش به‌شه‌قامی وه‌رزشی عێراق و تایبه‌ت به‌كوردستان بكات ، له‌درێژه‌ی ووته‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی بۆ شاندی میوان : هیواخوازبووین وه‌زیری پێشوو له‌كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق بیتوانیبایه خزمه‌تێكی باش به‌وه‌رزشی عێراق و كوردستانی بگه‌یاندبا و وه‌په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ل ئێمه هه‌بوایه بۆیه هیواخوازین جه‌نابتان كه‌له‌م پۆسته ده‌ست به‌كارن له‌گه‌ل ستافی به‌رێوه‌بردن په‌یوه‌ندیمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك بێت كه سوود به‌وه‌رزشی عێراق و كوردستان بگه‌یه‌نێت ، سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سره و راشیگه‌یاند : هیوادارین چۆن وه‌زاره‌ت بوودجه ده‌دات به‌یانه‌كانی عێراق هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه و یانه‌كان لێره‌ش ئه‌م بوودجه‌یه وه‌رگرن تابتوانن بێ گرفت و به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌شداری له‌چالاكیه‌كانیان بكه‌ن چونكه یانه هه‌یه‌له له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی پاله‌وانی بوونی نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات له‌پاله‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه و وه‌له‌ناوخۆی عێراقیش له‌پله‌كانی پێشه‌وه‌دایه جگه له‌مه‌ش یانه‌كانی كوردستان له‌به‌شداریان له‌چالاكیه یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان ئاست و ئه‌نجامی باشیان هه‌یه و پێویستیان به‌هاوكاری هه‌یه‌كه‌له ئێستادا له‌گرفتی دارایی گه‌وره‌دان ناتوانن به‌شداری چالاكیه‌كان و مووچه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران بده‌ن بۆیه كاتیه‌تی وه‌زاره‌ت هاوكاری یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بدات هیواخوازین بچێته بواری جێ به‌جێ كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌وه‌زاره‌ت دایناوه بۆ جێ به‌جێ كردنی .دواتر وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق عه‌بدولحسێن عه‌بدان سوپاسی به‌رپرسانی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و وه سوپاسی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و شێخ شاكر سمۆ به‌رێوه‌به‌ری
گشتی وه‌رزش كرد بۆ پێشوازیان و كۆبوونه‌وه له‌پێناو هه‌ماهه‌نگی و دروست كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی نوێ و باش بۆ ئه‌وه‌ی ژێر خانی وه‌رزشی له‌عێراق و كوردستان قۆناغی تازه ببرێت سوپاس بۆ لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رێوه‌بردنی كار‌و چالاكیه‌كان سه‌ركه‌وتوون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین یاریزان هه‌لكه‌وتون و ئه‌مرۆ نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌نجامیان هه‌یه له‌ناوخۆیی عێراقیش پاله‌وانن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م پێشكه‌وتنه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌وه‌رزشی هه‌رێم به‌خۆوه‌ی بینیوه بۆیه به‌رنامه‌مان داناوه له‌مانگی 12 ئه‌مسال پێش سالی تازه مه‌راسیمێكی گه‌وره له‌به‌غدا سازبكه‌ین بۆ سه‌رجه‌م پاله‌وانانی عێراق و یانه‌كان وه‌هه‌رێمی كوردستانیش یاریزانان و یانه‌كان ده‌گرێته‌وه و پاداشت و رێزیان لێ ئه‌گیرێت ، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی له‌درێژه‌ی ووته‌كانی بۆ به‌رپرسانی وه‌رزشی هه‌رێمی رایگه‌یاند یاریگا و هۆله‌كان له‌شاره‌كانی عێراق ده‌رگایان والایه بۆ یانه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی رواندنی پاله‌وانێتی وه‌یان كردنه‌وه‌ی كه‌مپی مه‌شق و راهێنان . كۆتا خال عه‌بدولحوسێن عه‌بدان رایگه‌یاند : هیوادارین و بتوانین و نیه‌تی ئێمه‌یه یاریگا و هۆلی تازه دروست بكه‌ین له‌شاره‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ستانداری جیهانی بۆ ئه‌مه‌ش قسه‌مان كردووه له‌سه‌ری و له‌گفتو گۆداین له‌گه‌ل كۆمپانیاكانی جیهانی به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی . پاشتر ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نیشتیمانی ئۆلۆمپی عێراق ووته‌ی خۆیی پێشكه‌ش كرد له‌كۆبوونه‌وه‌كه باسی سه‌رۆكی ئۆلۆمپی بریتی بوو له و به‌رنامه‌یه‌ی له‌گه‌ل وه‌زاره‌ت دایان رێشتووه و ئه‌مرۆش له‌گه‌ل وه‌زیر له‌كوردستانن و له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی كۆبووینه‌وه و ئێستاش له‌ئۆلۆمپی كوردستانین هاتووین به‌هه‌مانگی كوردستان وه‌رزش له‌عێراق ببه‌ین به‌قۆناغێكی تازه و هه‌ماهه‌نگی تازه دروست بكه‌ین له‌پێناو خزمه‌ت كردن وه‌په‌ره به‌په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌ده‌ین له‌گه‌ل لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان تابتوانین وه‌رزشی عێراق و كوردستان بچێته قۆناغێكی تازه‌وه . له‌كۆتادا له‌لایه‌ن سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سره لۆگۆی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نیشتیمانی عێراق كرا .
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
فۆتۆ - شوان عه‌زیز
