وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سەردانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان-ی كرد
سەرەتا سەفین كانەبی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربری و تەئكیدی لە گرنگی ئەم جۆرە سەردانانە كردووە و گوتی: خۆشحاڵین كە بۆ یەكەم وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سەردانی بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەكات ئەمەش پەیامێكی گرنگە، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەشداری لە چەندین پاڵەوانێتی دەرەوە كردووە وەكو پاڵەوانێتی جامی جیهانی هەرێمەكان، كە چەندین هەرێم لەسەر ئاستی جیهان بەشداری تیاییدا دەكەن و هەروەها بەشداریمان لە پاڵەوانێتی فەلەستین كردووە، ئەنجامەكانمان لە ئاستی پێویست بوو و هەروەها هەردەم دەرگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ هەموو ئاسانكارییەك كراوە بووە بە تایبەتی ئەنجامدانی ئۆدروگای مەشقی هەڵبژاردەكانی عێراق ئەمەش جێگەی خۆشحاڵی ئێمە بووە و هەروەها خاوەنی پەیوەندییەكی یەكجار بەهێزین لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عێراق و هەردەم هاوكاری یەكتربووینە لە زۆر بابەتە تایبەت بە تۆپی پێی عێراق.
دواتر وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق عەبدولحوسێن عەبتان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربری و گوتی: خۆشحاڵم، كە ئەمرۆ سەردانی بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستانم كردووە و خۆشحاڵترم بەم دەتسكەوتانەی، كە بە دەستان هێناوە من لێرەوە دڵنیاتان دەكەمەوە، كە لە كاتی تەواوبوونی پرۆژەكان بەتایبەتی لە كاتی كردنەوەی پرۆژەی شاری وەرزشی لە بەسرە، یاریگاكان كراوە دەبێت بۆ هەموو تیپەكانی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ئۆردوگای مەشقی ئەمەش ئەركێكە لەسەر شانی ئێمە دەبێت جێبەجێ بكەین.
دواتر هەردوو لا بە تێروتەسلی باسی پێشهاتەكانی بواری وەرزش بەتایبەتی تۆپی پێ-یان كرد و چۆنیەتی پێشكەوتنی ئەم بوارە لە داهاتوو.
لە كۆتاییدا سەردانیكیدا سەفین كانەبی قەلغانەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و نامێلكەی خولی كوردستان پێشكەش بە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و شاندی یاوەری كرد.
