بالەی ئافرەتان: ئەمریكا نازناوی مۆندیالی بەدەست هێنا

بالەی ئافرەتان: ئەمریكا نازناوی مۆندیالی بەدەست هێنا
لەشاری میلانۆی ئیتالی یارییەكانی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی لە یاری بالەی ئافرەتان كۆتایی هات و بۆ جاری یەكەم لە مێژوودا هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئەمریكا نازناوەكەی بەدەست هێنا، لەیاری كۆتایی ئەم پاڵەوانەتیە هەڵبژاردەی ئەمریكا رووبەرووی هەڵبژاردەی چین بۆوە، لە دوای یارییەكی ئاست بەرزدا ئافرەتانی ئەمریكا بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بەگێمێك لە ئافرەتانی چینیان بردەوەو یوونە پاڵەوانی مۆندیالی بالەی ئافرەتان، ئەنجامی گێمەكان ( 27-25، 25-20، 16-25، 26-24 ) بوو . لەیاری دیاركردنی پلەی سێیەم و چوارەم هەردوو هەڵبژاردەی ئیتالیا و بەرازیل بەیەك گەیشتن، لەدوای یارییەكی بەهێزدا، ئافرەتانی بەرازیل پلەی سێیەمیان بەدەست هێنا دوای ئەوەی بەئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بەدوو گێم لەئافرەتانی ئیتالییان بردەوە، ئەنجامی گێمەكان ( 25-15، 25-13، 22-25، 22-25، 15-7 ) بوو شایانی باسە یارییەكانی مۆندیالی بالەی ئافرەتان بۆ جاری یەكەم لەساڵی 1952 ئەنجامدرا و ئەو كات یەكێتی سۆڤییەت یەكەم نازناوی بەدەست هێنا.
Top