هەر چەندە یانەی زاخۆ لە یارییەكانی خولی تۆپی پێی نایابی عێراقی لە كۆی ئەنجامدانی سێ یاری تەنیا لە یەك یاری سەركەوتنی بەدەستهێناوە لە دوو یاری یەك لەدوای یەكیش لەبەرامبەر هەریەك لە یانەكانی نەفتی جنوب و كەربەلا دووچاری شكستی چاوەڕواننەكراو بوو، لەگەڵ ئەوەشدا یانەی زاخۆ ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری یاریزانان مۆركردووە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، بەڵام لە ئێستادا هاندەرانی یانە كە نیگەرانن بە بەدەستهێنانی دووشكستی لەسەر یەك، چەند دەنگۆیەكیش بڵاو بووەوە كە گوایە راهێنەری یانەكە دووردەخرێتەوە، لەم بارەی ئەنجامە خراپەكانیش شڤان خەلیل لە راگەیاندنی یانەی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: «تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لەسەر ئەم شكستانەی یانەكە لە خولی عێراقی، ئێمە ناتوانین بڵێین تیپی زاخۆ خراپە و ناتوانین بڵێین زۆر باشە، بەڵام ئەم دوو ئەنجامە چاوەڕواننەكراو بووە بۆ یانەی زاخۆ چونكە ئەمساڵ بەنیازی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بووین، دوورخستنەوەی راهێنەری تیپەكەشمان هیچ بنەمایەكی راستی تێدا نییە و هیچ بڕیارێكی واها نەدراوە، بەڵام بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان لەگەڵ یاریزانان كۆببێتەوە بە ئەنجامی دیاری كردنی شكستی یانەكەمان لەم وەرزی خولی عێراقی لە دوو یاری لەسەریەك، بۆیە پێش بینی وەك سزایی داراییان بەسەر بسەپێنرێت، چونكە ئەوان لە كاتی سەركەوتن پاداشت دەكرێن، بۆیە لە شكستیش دەبێ سزا بدرێن، لەو بڕوایەشم لە یارییەكانی داهاتوو ئاستی یانەكان باشتربێت».