یانەی نەورۆز یاریزان ناكڕێت

یانەی نەورۆز یاریزان ناكڕێت
هەرچەندە یانەی نەورۆز ئەم وەرزە بە شێوەیەكی تۆكمە خۆی ئامادەكردووە بۆ چوونە نێو كێبڕییەكانی وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی كوردستان كە بڕیارە یارییەكانی لە كۆتایی ئەم مانگە دەست پێیبكات، لەگەڵ ئەوەشدا یانەی نەورۆز بەردەوامە لە بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی بە ئامانجی بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لەسەر ئاستی یانە بەشداربووەكان، لەسەر داوای راهێنەری یانەكە دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی نەورۆز بڕیاری دا بە هێنانەوەی هەردوو یاریزانان (شكارموحسین،پرسیارعەبدولرەزا) كە پێشووتر هەردوو یانە لە ریزی یانەكە بوون، دواتریش لەسەر داوای خۆیان یانەكەیان جێهێشتووە بۆ یانەی سلێمانی، بەڵام دوای ماوەیەك مانەوە لە ریزی یانەی سلێمانی جارێكیدی گەڕانەوە ریزی یانەی نەورۆز، لە بارەی گەڕانەوەی ئەم دوو یاریزانەش ئەرسەلان جەلال راهێنەری یانەی نەورۆز بە گۆڤاری (گوڵان)ی راگەیاند: «ئێمە بۆ ئەم وەزرە ئامادەكارییەكی باشمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بچینە نێو كێبڕكێیەكانی وەرزشی نوێی خولی كوردستان كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، پێشتریش هەریەك لە یاریزانان (شكارموحسین، پرسیارعەبدولرەزا) یاریزانی ئێمە بوون و داوایان لەمن كردووە كە ریزی یانەكە جێدەهێڵن، ئێمەش بەفەرمی رێگەمان پێداون، ئێستاش دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵیان بە منیان راگەیاند كە ئارەزووی گەڕانەوە دەكەن بۆ ریزی یانەی نەورۆز،ـ ئێمەش خۆشحاڵیی خۆمان دەربڕی، چونكە ئەوانە كوڕی یانەكەن و سوودی باش بە یانەكە دەگەیەنن».
Top