دوای تەواوبوونی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی، كۆنگرەی رۆژنامەنووسی یارییەكە ئەنجامدرا، كە تیاییدا راهێەر ئەیوب ئۆدیشو باسی یارییەكەی كرد و تەئكیدی لەوە كردووە، كە یانە كوێتیەكە شایستەی بردنەوە نەبوو و گوتی: راستە لە گێمی یەكەم یانەی قادسیە باش یاری كرد، بەڵام لە گێمی دووەم توانیمان ئاستێكی َبەرز پێشكەش بكەین و دەمانتوانی كۆتایی بە یارییەكە بهێنین بەهەمان شێوە لە كاتی زیادكراوی یارییەكە، بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو و ناوبژیوانیش لێدانێكی سزای دروستی بۆ ئێمە نەژمارد، كە شێوازی یارییەكەی دەگۆرین لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا هیچ شتێك ناكرێت، چونكە چانسە و چانسیش یاوەری ئێمە نەبوو.
لە درێژەی قسەكانیدا ئەیوب ئۆدیشۆ گوتی: لەگەڵ یانە كوێتیەكان چانسمان نییە و هیچ شتێك ناكرێت دەبێت ئەم یارییە لە یاد بكەین و بیر لە یارییەكانی خولی عێراق بكەینەوە و ئەوەش كارێكی قورسە، چونكە تیپەكە لە كەش و هەوایەكی ناخۆش دایە و دەبێت كارێكی زۆر بكەین تاكو باری دەروونی یاریزانان بگرێتەوە دۆخی جاران.
رێبین رەمزی