یاریزان و مایسترۆی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید ئیسكۆ ئەلاركۆن دووپاتی كردەوە هەماهەنگییەكی تەواوی لەگەڵ جیمس رۆدرێگز لە یانەكە هەیە. ئەمەو رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە زاری ناوبراو بڵاویكردۆتەوە كە بەردەوام دەبێت لە هەوڵ و كۆششەكانی بۆ بەرز راگرتنی ئاستی لەیانەی شاهانە بۆ وەرزی ئەمساڵ بەتایبەت لە رووی بەرگرییەوە. هەروەها ئیسكۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە یارییەكانی داهاتووی یانەكەی لە سەرجەم خولەكان ئاستیان بەرزتر دەبێت و وتیشی: یارییەكان پێویستی بە هەوڵ و ماندوبوونی زیاتر دەبێ، زۆریش خۆشحاڵم بە مانەوەم لە ریزی یانەی ریال مەدرید و هیوادارم هەمیشە بتوانم لە پێكهاتەی یانەكە جێی خۆم بكەمەوە.