مان سیتی هەوڵی رازیكردنی رامۆس دەدات

مان سیتی هەوڵی رازیكردنی رامۆس دەدات
وەك هەنگاوێك بۆ پتەوكردنی هێڵی بەرگری یانەكەی كارگێڕی یانەی مانچستەر ستی لە كۆششدایە بۆ رازیكردنی یاریزانی نێودەوڵەتی ئیسپانیا سیرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری یانەی شاهانە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ ریزی یانەكەی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ. لەمبارەیەوە رۆژنامەی ئێسی ئیسپانی دووپاتیكردۆتەوە كە یانەی ستی ئامادەیە گرێبەستێكی باش و مووچەیەكی زۆر پێشكەش بەو یاریزانە بكات، بەو هیوایەی بێتە ریزی یانەكە بۆ رابەرایەتی هێڵی بەرگری لە وەرزی داهاتوو، بەڵام یاریزانی ناوبراو مكوڕە لەسەر مانەوەی لە ریزی یانەی ریال مەدرید و ئارەزوو دەكات هەر لەگەڵ یانەی شاهانە بمێنێتەوە. ئەمەو لە میانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ئسپانیا، تیشك خرایە سەر یانەی ریال مەدرید و رامۆسی وەك كۆڵەگەیەكی بەهێز ناوبرد بۆ سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی یانەی ریال مەدرید بە بردنەوەی جامی پاڵەوانیەتی خولی یانەكانی ئەوروپا بۆ جاری دەیەم لە مێژوودا.
Top