ئەرسنال گرێبەستی یاریزانەكانی درێژ دەكاتەوە

ئەرسنال گرێبەستی یاریزانەكانی درێژ دەكاتەوە
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە هەوڵی پارێزگاریكردنە لە یاریزانەكانی بۆ چەند وەرزی داهاتوو، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەی ناوبراو توانی گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری فەرەنسی یانەكەی ئۆلیفی جیرۆ نوێ بكاتەوە، لە ئێستاش كارگێڕی یانەكە لە هەوڵی نوێكردنەوەی بۆندی تیۆ والكۆتە.
لەمبارەیەوە رۆژنامەی میترۆی ئینگلیزی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە یانە لەندەنییەكە دوابەدوای گفتوگۆی نێوان یاریزان و یانەكە، هەردوولا گەیشتنە رێككەوتن بە نوێكردنەوەی گرێبەستی جیرۆ تا ساڵی 2018، لەسەر ناوەرۆكی گرێبەستەكەش رێككەوتن، لەئێستاشدا ئەرسن فینگەری راهێنەر هەوڵ دەدات نێوی والكۆت بە یاریگەی ئیمارات گرێبدات، چونكە گرێبەستی یاریزانی ناوبراو لە 2016 بەكۆتا دێت دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بەپێی گرێبەستێك لەگەڵ یانەكەی رێككەوتن بەدرێژكرنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرامبەر بە مووچەی هەفتانەی 75.000 پاوەند، بەڵام ئەگەر گرێبەستەكەیان نوێ بكرێتەوە ئەوا مووچە هەفتانەكەی بۆ 100.000 پاوەند بەرزدەبێتەوە
Top