كچانی عێراق پلەی دووەمیان بە دەستهێنا

كچانی عێراق پلەی دووەمیان بە دەستهێنا
دوای ئەوەی رۆژی هەینی لە وڵاتی جەزائیر پاڵەوانێتی عەرەب بۆ پایسكل سواری لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان و كچان دەستی پێكرد، كە تیاییدا هەڵبژاردەی عێراق لەسەر هەموو ئاستەكان بەشداری تیاییدا كردووە و زۆربەی یاریزانەكان و راهێنەرەكانی ئەم هەڵبژاردەنە كوردن.
دوای ئەم دەستكەوتە مەزنەی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، رۆژی شەممە شێرە كچانی عێراق توانیان دەستكەوتێكی مەزن بە دەستبهێنن و پلەی دووەم لە ركابەری تیپ دژی كات بۆ ماوەی 30كم بە دەستبهێنن.
هەر چوار یاریزان ( نیان یاسین، سۆزی دلشاد، زریان عەتا، زەهرا محەمەد)، كە سێ یاریزان كوردن توانیان ملوانكەی زیو بە دەستبهێنێت.
لەم ركابەرییە هەڵبژاردەی ئوردن پلەی یەكەمیان بە دەستهێنا و عێراق پلەی دووەم و هەڵبژاردەی میسر پلەی سێیەمیان بە دەستهێنا.
جێگەی باسە دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كچانی عێراق كوردن بە سەركرادایەتی راهێنەر كەنعان.
رێبین رەمزی
Top