یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیارێكی چارەنووسی دا

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیارێكی چارەنووسی دا
رۆژی شەممە لە بارەگای تایبەتی خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا، و تیاییدا چەندین بڕیاری گرنگ سەبارەت بە بەرێوەچوونی خولی نایاب و دەستنیشانكردن كاتی بەرێوەچوونی دا، كە بڕیارەكانیش بەمشێوەیە بوو:
1- بڕیاردا بە ئەنجامدانی چاڵاكیەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، كە دەستپێك خولی نایابی كوردستان دەبێت لە رۆژانی (30-31/10/2014) خولی یەكەمی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
2- رۆژانی (25-26/10/2014) تاقیكردنەوەی جەستەیی و تێوری ناوبژیوانانی كوردستان ئەنجام دەدرێت لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:
أ- رۆژی شەممە (25/10/2014) ناوبژیوانانی سلێمانی و دهۆك و موسل كاتژمێر (7.00) بەیانی.
ب- رۆژی یەكشەممە (26/10/2014) ناوبژیوانانی هەولێر و كەركووك كاتژمێر 7ی بەیانی ئەنجام دەدرێت.
ج- لێژنەی تاقیكردنەوەی جەستەیی و تێوری لەم بەرێزانی خوارەوە پێك دێت.
1- سەڵاح محەمەد كەریم نوێنەری یەكێتی تۆپی پێی عێراق.
2- عومەر خەتاب سەرۆك لێژنە
3- ئەرسلان قادر
4- مەحمود نورەدین
5- سیروان سەلمان
6- غازی حوسێن
7- خالس قۆجە
8- عەبدوڵڵا عابد
9- رەفیق ئیسماعیل
4- رۆژی شەممە (25/10/2014) كاتژمێر (4)ی ئێوارە لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی تایبەت بە سەرپەرشتیارانی یارییەكان ئەنجام دەدرێت.
5- داوا لە رۆژنامەنووسانی وەرزشی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك) دەكەین نۆێنەرێكی خۆیان دەستنیشان بكەن و رۆژی هەینی (24/10/2014) كاتژمێر 5ی ئێوارە لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بن.
6- رۆژان پێنجشەممە و هەینی هەفتانە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان ئەنجام دەدرێت و یەكێتیەكەمان بەهیچ شێوەیەك گۆرانكاری و دواخستن بۆ یانەیەكی بەشداربووی خولەكە ئەنجام نادات.
7- ناوبژیوانانی كوردستان دەبێت پابەند بن بە بەرێوەبەردنی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بن و نابێت پابەند بە هیچ خولێكی تر بن.
8- لێژنەی چاپكردنی نامیلكە (كراس) لەم بەرێزانەی خوارەوە پێك ەدێت.
أ-سەركار عەلی خان سەرۆك
ب- سەلام حوسێن
ج- دلشاد ساڵح
9- پێشكەشكردنی لیستی ناوی یاریزانان لە رۆژی (2014/10/15) تا (2014/10/25) بكرێت بە بێ دواكەوتن تا ناسنامەی تایبەت دروست بكرێت بە زووترین كات.
Top