كوردێك ملوانكەی برۆنز بۆ عێراق بە دەست دەهێنێت
لە یەكەم پێشبركی ئەم پاڵەوانێتیە لەسەر ئاستی لاوان بۆ كوران بوو، كە تیاییدا لە شاری عەنابە پێشبركی (تیپ دژی كات) بۆ ماوەی 50 كم ئەنجامدرا، بە بەشداریكردنی (7) هەڵبژاردە لەم پێشبركیە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق پلەی سێیەمی بە دەستهێنا وەكو دەستكەوتێكی گەورە بۆ یاریزانانی ئەم هەڵبژاردەیە.
ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو:
1- جەزائیر، 2- مەغریب، 3- عێراق
جێگەی باسە راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق موسی موحسین-ه كە راهێنەری یانەی هەولێرە و هەروەها یاریزانێكی كورد لە ریزی ئەم تیپە بوو، كە پلەی سێیەمی بە دەستهێنا و هەروەها سەرۆكی یەكێتی پایسكلسواری عێراق مەحمود عەزیز جێگری سەرۆكی یانەی هەولێرە.
رێبین رەمزی
