یاریزانێك لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا بێ بەش دەبێت

یاریزانێك لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا بێ بەش دەبێت
دوای ئەوەی یاری پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و كیتچی هۆنگ كۆنگ ئەنجامدرا، لە یاری هاتن، كە لە هۆنگ مۆنگ ئەنجام درا یاریزانی یانەی هەولێر سەعد عەبدولئەمیر كارتی زەرد-ی وەرگرت بەمشێوەیە لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە بێ بەش دەبێت بەهۆی وەرگرتنی دوو كارتی زەرد بە پێی سیستەمی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، كە هەر یاریزانێك لە دوو كارتی زەرد لە دوو یاری جیاواز وەربگرێت ئەوە لە یاری كۆتایی بێ بەش دەبێت.
جێگەی باسە رۆژی (18/10/2014) لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی قادسیەی كۆێتی دەبێتەوە و یارییەكەش لە یاریگەی شەباب-ی ئیماراتی ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top