یانه‌ی‌ سلێمانی‌ پاره‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی‌ خولی‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات ‌

یانه‌ی‌ سلێمانی‌ پاره‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی‌ خولی‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات ‌
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ دراییه‌ی‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ تێیكه‌وتوه‌، به‌ڵام ئیداره‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ گرێبه‌ستی‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی خولی‌ عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ نزیكه‌كه‌ی‌ 1 ملیار دیناره‌.
پاش ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ بڕیاریدا به‌شداری‌ خولی‌ یانه‌ نایابه‌كانی‌ عێراق بكات، ئیداره‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ 26 یاریزان ئیمزا كردووه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ راهێنه‌ران كه‌ پێكهاتوون له‌ راهێنه‌ر‌و دوو یاریده‌ده‌ر‌و راهێنه‌رێكی‌ گۆڵچی‌.
ئه‌یوب عه‌زیز به‌رپرسی‌ دارایی یانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌مشێوه‌یه‌بڕی‌ گرێبه‌ستی‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی‌ بۆ سایتی‌ ره‌سمی‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ ئاشكرا كرد.
1- كارساز محه‌مه‌د (هێرشبه‌ر) 27 ملیۆن‌و 300 هه‌زار دینار
2- عه‌لی‌ فه‌یسه‌ڵه‌ (گۆڵچی‌) 15 ملیۆن دینار
3- نه‌بیل عه‌بدولكازم (به‌رگری) 20 ملیۆن دینار
4- حه‌سه‌ن موختار (ناوه‌ڕاست) 13 ملیۆن دینار
5- یاسین كه‌ریم (گۆڵچی‌) 41 ملیۆن‌و 400 هه‌زار دینار
6- ئاكۆ نوری‌ (ناوه‌ڕاست) 27 ملیۆن‌و 300 هه‌زار دینار
7- سه‌ڵاح هیلال (به‌رگری‌) 44 ملیۆن‌و 400 هه‌زار دینار
8- زیا جه‌بار (گۆڵچی‌) 46 ملیۆن‌و 800 هه‌زار دینار
9- یونس ره‌شید (هێرشبه‌ر) 13 ملیۆن دینار
10- محه‌مه‌د مه‌عن (به‌رگری‌) 43 ملیۆن‌و 600 هه‌زار دینار
11- حه‌سه‌ن سابت (به‌رگری‌) 42 ملیۆن‌و 900 هه‌زار دینار
12- وسام جه‌بار (ناوه‌ڕاست) 41 ملیۆن‌و 400 هه‌زار دینار
13- خالید سه‌عد (ناوه‌ڕاست) 42 ملیۆن‌و 900 هه‌زار دینار
14- حسێن مهاوی‌ (ناوه‌ڕاست) 41 ملیۆن‌و 500 هه‌زار دینار
15- كینان عادل (ناوه‌ڕاست) 25 ملیۆن دینار
16- مسته‌فا محه‌مه‌د (هێرشبه‌ر) 44 ملیۆن‌و 400 هه‌زار دینار
17- هه‌رێم بورهان (به‌رگری‌) 44 ملیۆن‌و 400 هه‌زار دینار
18- خالید ئه‌حمه‌د (به‌رگری‌) 25 ملیۆن دینار
19- سامر سه‌لمان (به‌رگری‌) 20 ملیۆن دینار
20- ئه‌حمه‌د شه‌رشاب (هێرشبه‌ر) 42 ملیۆن‌و 900 ملیۆن دینار
21- هۆزان ئیسماعیل (ناوه‌ڕاست) 40 ملیۆن دینار
22- رێكان رزگار (ناوه‌ڕاست) 22 ملیۆن دینار
23- محه‌مه‌د به‌شار (هێرشبه‌ر) 31 ملیۆن‌و 200 هه‌زار دینار
24- كرار عه‌لی (هێرشبه‌ر) 27 ملیۆن‌و 300 هه‌زار دینار
25- ئه‌حمه‌د حه‌مید (به‌رگری‌) 37 ملیۆن‌و 450 هه‌زار دینار
26- محه‌مه‌د حاته‌م (هێرشبه‌ر) 27 ملیۆن‌و 300 هه‌زار دینار
Top