دەستەی ناوبژیوانی یاری كۆتایی دەستنیشان كرا

دەستەی ناوبژیوانی یاری كۆتایی دەستنیشان كرا
یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی دەستەی ناوبژیوانی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و قادسیەی كۆێتی دەستنیشان كرد، كە وا بڕیارە رۆژی (18/9/2014) لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات ئەنجام بدرێت.
دەستەی ناوبژیوانی یارییەكە لە وڵاتی كۆریای باشوورە، كە پێكهاتووە لە (كیم دۆنگ جین) ناوبژیوانی ناوەڕاست و ( كیم یۆنگها) یاریدەدەری یەكەم و (یون كوان جیول) یاریدەدەری دووەم و 0كیم سانگ وو) ناوبژیوانی چوارەم.
وهەروەها( محەمەد موازمیل بن محەمەد) لە وڵاتی سەنگافورە سەرپەرشتیاری یارییەكەیە و (هانی بەلان) لە وڵاتی قەتەر سەرپەرشتیاری ناوبژیوانانە.
كیم دۆنگ جین لە دایكبووی ساڵی (1973)یە و لە ساڵی (2005) ناوبژیوانی نێودەوڵەتیە و چەندین یاری نێودەوڵەتی بەهێزی بەرێوەبردووە.
رێبین رەمزی
Top