یاریگەی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا دەستنیشان كرا

یاریگەی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا دەستنیشان كرا
دوای ئەوەی بەفەرمی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و قادسیەی كۆێتی لە وڵاتی ئوردن گواستراوە وڵاتی ئیمارات، یەكێتی تۆپی پێی ئیماراتی بەفەرمی شاری دوبەی وەكو شوێنی ئەنجامدانی یارییەكە دەستنیشان كرد و بەفەرمی یاریگەی شەباب وەكو شوێنی یارییەكە دەستنیشان كرد.
یاریگایەكە ناوی (مەكتوم بن راشد)، كە تایبەتە بە یانەی شەباب-ی ئیماراتی لە شاری دوبەی شوێنی (18000) هەزار هاندەر دەبێتەوە و چیمەنی سرووشتیە.
جێگەی باسە وا بڕیارە رۆژی (18/10/2014) یانەی هەولێر لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا رووبەرووی یانەی قادسیەی كۆێتی ببێتەوە.
رێبین رەمزی
Top