مان یونایتد چاوی لەسەر جیرارد پیكێ داناوە
رۆژنامەی ئێسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە یانەی شەیتانە سوورەكان زانیویانە كە پیكی هەست دەكات لەم ماوەی دواییدا لە ریزی تیپەكەی پێگەی لاواز بووە بەتایبەت دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژە لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتووە، هەروەها راپۆرتە رۆژنامەییەكان ئاماژەیان بۆكردووە كە پیكی یانەی مان یونایتد باش دەناسێت، چونكە ماوەیەك بەشێوەی خواستن یاری بۆ شەیتانە سورەكان كردووە بەر لەوەی بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و ببێتە یەكێك لە كۆڵەگە پتەوەكانی تیپەكەی، بەڵام لەئێستادا ئاستی دابەزیوە.
شایەنی وتنە یانەی شەیتانە سووورەكانیش لە ئێستا بەدەست نەبوونی یاریزانێكی پتەوی هێڵی دواوە دەناڵێنێت و ئەوەش بۆتە خالێكی لاوازی تیپەكە، بۆیە یانەی ناوبراو بیری لەوە كردۆتەوە ئەو بەرگریكارە ئیسپانییە لەماوەی گواستنەوەی زستانە لەداهاتوو یاخود زامنكردنی بەدەستهێنانی تواناكانی لە وەرزی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو بۆ ریزی تیپەكەی ببات.
