راپۆرتە وەرزشییەكانی رۆژنامەكان دووپاتیان كردەوە یانەی ریال مەدرید كۆشش دەكات بۆ قۆستنەوەی كێشەی یانەی مانچستەر یونایتد لەپێناو بەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی هۆلەندی رۆبین ڤان پێرسی. لەمبارەیەوە رۆژنامەی ئێس ی ئیسپانی بڵاویكردەوە پێرسی خۆشحاڵ نییە بەتایبەت لەئێستادا بەهۆی هاتنی پڵنگی كۆڵۆمبی رادیمیل فالكاو كە بژاردەیەكی گرنگی لویس ڤان گالی راهێنەرە، هەروەها رۆژنامەی ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە پەیوەندی یاریزانی ناوبراویان بە یانەی ریال مەدرید بۆ وەرزی هاوینی رابردوو گەڕاندۆتەوە، بەڵام بەهۆی ئاست نزمی كەریم بنزیمە وایكردووە یانەی شەیتانە سوورەكان چاو بەم بیرۆكەیە بخشێنێتەوە، جێگەی باسە یانەی بەرشەلۆنەش كۆششی كردبوو بۆ بە دەست هێنانی تواناكانی ڤان پێرسی، بەڵام یاریزانی ناوبراو ئارەزووكردنی خۆی بۆ یاری لەگەڵ ریال مەدرید راگەیاندبوو، بۆیە ئەگەری ئەوە زیاترە كە ریال لە بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە بۆ ریزی تیپەكەی سەركەوتووتر بێت.