پلگرینی دوودڵ نییە لە ئاستی یانەی مانچستەر سیتی

پلگرینی دوودڵ نییە لە ئاستی یانەی مانچستەر سیتی
راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی مانویل پلگرینی چیلی رایگەیاند: هەرچەندە تیپەكەم لەچوار یاری رابردوو هیچ سەركەوتنێكی بەدەست نەهێناوە، بەڵام لە دڵەڕاوكێدا نیم بەرامبەر ئاستی تیپەكەم.
تۆری سكای سپۆرت لە زاری پلگرینی بڵاویكردەوە كە دەڵێت: تیپەكەمان چانس یاوەری نەبووە لەبەدەستهێنانی سەركەوتن لە چوار یاری رابردوو، بەڵام من لە دڵەڕاوكێدا نیم، چونكە تیپەكەم بەخراپ یاری ناكات.
پلگرینی وتیشی: یاریەكی جوانمان بەرامبەر هەریەك لە ئەرسناڵ و چێلسی ئەنجامدا، بەڵام لە بەرامبەر بایرن میونشن بە درێژایی نەوەد خولەكەكە یارییەكی باشمان نەكرد، چونكە ئەو یانە ئەڵمانییە ركابەرێكی بەهێز و بەتوانایە و یارییەكەش لە دەرەوەی یاریگەی خۆمان بوو.
Top