ئارارات بووە پاڵەوانی وشوكۆنفۆی هەولێر

ئارارات بووە پاڵەوانی وشوكۆنفۆی هەولێر
بەمەبەستی ئامادەكارییەكانی یانەكان و یاریزانانی شاری هەولێر بۆ پاڵەوانێتـیی وشوكۆنفۆی وڵاتـی توركیا، هەڵبژاردەی وشوكۆنفۆی هەولێر وەكو یەكێك لە تیپە بەشداربووەكانی پاڵەوانێتییەكە بەشدار دەبێت.
یەكێتیی لقی هەولێری وشوكۆنفۆ بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكە و خزمەتكردنی زیاتری و دەستنیشانكردنی هەڵبژاردەی وشوكۆنفۆی شاری هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هاوینە هەواری پیرمام پاڵەوانێتیی وشو كۆنفۆی یانەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری ئەنجامدا. لە پاڵەوانێتییەكەشدا هەریەك لە یانەكانی ئارارات و كۆیە و پێشكەوتن و شەقڵاوە لە ئاستی پێشكەوتووان بۆ ماوەی دوو رۆژ كێبڕكێیان كرد. لە بارەی پاڵەوانێتییەكەش زەندی جەبار سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی وشوكۆنفۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: «مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانان بوو بۆ هەڵبژاردەی هەولێر بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیی توركیا، چوار یانەی شاری هەولێر و دەوروبەری بەشدارییان كرد بۆ ماوەی دوو رۆژ لە كێشەكانی (40كگم تاكو 90كگم) لە ئاستی پێشكەوتووان، یارییەكانیش لە هۆڵی یانەی ئارارات لە پیرمام بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا كوڕە یاریزانانی یانەكانی بەشداربوو لەسەرئاستی یانەكان توانییان ئاستێكی بەرزی یاری وشوكۆنفۆ پێشكەش بكەن و ژمارەیەك یاریزانیش دەستنیشان كران بۆ ریزی هەڵبژاردەی هەولێر بۆ بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتییەكەی وڵاتی توركیا، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
1- یانەی ئارارات
2- یانەی كۆیە
3- یانەی شەقڵاوە
Top