وه‌لید بووه شوڕته ، له خولی كوردستان هه‌ر پێشمه‌رگه‌م
یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه بۆندێكی تایبه‌تی بۆ هات ، وه‌لید عاره‌بی یاریزانی دیاری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو كه بووه یاریزانی یانه‌ی شوڕته‌ی شاری به‌غداد.
وه‌لید عاره‌ب به بۆندێكی تایبه‌ت و بۆ وه‌رزێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته‌ی شاری به‌غداد بۆندی كردوو به‌شداری له یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌و یانه‌یه.
وه‌لید له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، من وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند بۆندێكی تایبه‌تم بۆ هات دواجار به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌مان بوو له یانه‌كه‌ی خۆمان ڕوومان له یانه‌كانی خوارو كرد ، كه من وه‌ك یاریزانێك به بۆندێكی تایبه‌ت و به 60 ملیۆن بۆ وه‌رزێك په‌یوه‌ندیم به یانه‌ی شوڕته كرد.
له باره‌ی ده‌ست به‌رداربوونی له یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌لید ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه یانه‌ی خۆمانه‌و ئه‌و یانه‌یه‌شمان به ماڵی دووه‌می خۆمان داناوه و ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه خۆمان به كوڕی ئه‌و یانه ئازیزه ده‌زانین ، هه‌روه‌ك عاره‌ب ئاماژه‌ی پێدا كه به‌هۆی پێداویستی به‌و بۆنده بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه كه بچێـته یانه‌ی شوڕته و وه دوای كۆتاهاتنی یاریه‌كانی خولی عێراقیش بۆ خولی كوردستان هه‌ر یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێت و به‌رگی ئه‌و یانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌پۆشێت .
بڕیار وایه یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 2 / 10ی مانگی داهاتوو ده‌ست پێبكات و یانه‌كانیش له 12 یانه‌ی عێراق پێك دێن كه دابه‌شی سه‌ر سێ گروپی 4 یانه‌ی كراون و له هه‌رگروپێكیش دوو یانه ده‌بنه بژارده‌ی عێراق.
